Aso
plus4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، بڕیاریدا نۆژەنکردنەوەی خانوی سوتاوی پێشمەرگەکەی گەڕەکی کوردستان لە کەرکوک بگرێتە ئەستۆ.

لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاوەن خانۆکە، ئاسۆ مامەند دڵنیایی پێدا کە وەک یەکێتی خانۆکەی بۆ نۆژەندەکەنەوەو هەموو کەلوپەلەکانشی بۆ دابیندەکەن.

هەرێم محەمەد، پێشمەرگەی هێزەکانی حەفتایە، شەوی رابردوو بەهۆی گرگرتنی سۆپاوە، خانۆکەی لەگەڕەکی کوردستان بەتەواوەتی سوتا.

ناوبراو دوو منداڵی هەیە و یەکێکیان کەم ئەندامە، شەوی رابردوو پارەی سلفەی وەرگرتبوو تاوەکو نەشتەرگەری بۆ منداڵەکەی بکات بەڵام پارەکەشی لەنێو خانۆکەدا سوتا.