plus4
پێش ساڵێک
دوای راپۆرتێکی plus4 لەبارەی کۆبونەوەی راکان جبوری و شاخەوان عەبدوڵا کە بەنێوەندگیری خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە رێخراوە، کەماڵ کەرکوکی بەرپرسی مەکتەبی رێخستنی کەرکوک ـ گەرمیانی پارتی رایدەگەیەنێت: وەکو بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن، بەرپرسی کاری پارتین لە کەرکوك و گەرمیان، ھیچ کەسێکی دیکە دەسەڵاتپێدراو نییە لەگەڵ ھیج بەرپرس و لایەنێك بەبێ مەکتەبی ڕێکخستن ھیچ ڕێکەوتنێك بکات، ئەگەر فەرمانێك لە سەرووی ئێمەشەوە ھەبێت، ئێمە ئاگادار دەبین، ئەو فەرمانەش تا ئێستا نەبووە و نییە.
دەشڵێت، یەکتربینینی شاخەوان عەبدوڵا و راکان جبوری باوەڕ ناکەم لەوە زیاتر بێت كە کاك شاخەوان لە شوێنێك بووبێت و ئەویش چوبێتە ئەو شوێنە، ئەمەش ئاساییە.“