زن كوشتن
plus4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پیاوێک بەناوی ( گ.ج ) لەکۆمەڵگەی سمایل بەگی ناحیەی شوان بانگەشەی ئەوەیکرد کە هاوسەرەکەی بەناوی ( هـــ. ص ) کوژراوە و خۆشی لەسەربان بەستراوەتەوە.

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوەو لەیەکەم هەنگاویشدا دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، پیاوەکە دەستگیرکراوە.

 

بەوتەی پۆلیس، شوێنەواری چەند چەقۆیەک بە لاشەی ژنەکەوەیەو فیشەکێکیش نراوەتە ملێوە.

 

برایەک پیاوەکە دەڵێت: بڕیاربوو لەگەڵ براکەم بچینە کرێکاری، کاتژمێر 3:20 دەقیقە چومە ماڵیان دەبینم براژنەکەم کوژراوەو براکەشم لەسەربان بەستراوەتەوە.

 

خێزانەکە هیچ کەسێک بە دووژمن خۆیان نازانن و تائێستاش تۆمەتیان ئاراستەی کەس نەکردووە.