plus4
پێش ساڵێک
دەزگای ئەمنی نشتیمانی عێراق بەفەرمی دەستگیرکردنی ئەحمەد رۆمێی راگەیاند کە لەبۆسەیەکی تۆکمەی دەزگاکە و بەبەشداری هێزی تایبەت و بەرپەرچدانەوەی خێرا لەنێو شاری کەرکوک دەستگیرکراوە.
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەحمەد حەسەن جواد ناسراو بە (ئەحمەد رۆمێ) مەترسیدارترین داواکراوە و بەهۆی کردەوە تاوانکارییەکانی کە هەڕەشە بوە لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی دیالە، بەماددەی 4ی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە.