plus4
پێش ساڵێک
پێشمەرگەکانی لیوای 20ی هاوبەش لەرێی plus4وە پەیامێک ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەکەن.. دەقی پەیامەکەیان:
سڵاوێکی سەربازی بۆ سەرۆک بافڵ تاڵەبانی
ئێمە کۆمەڵێک پێشمەرگەی سەر بە لیوای ٢٠ ین ژمارەمان ٣.٧٧٧ پێشمەرگەیە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەین لە ٢٠٢١ دامزراوین دواتر نەقڵ کراوین بۆ سەر لیوای ٢٠ پێشمەرگە.
لە پاشان بە بڕیارێکی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان نەقڵ کراوین بۆ سەر سوپای عێراق .
ئێمە هەموومان خەڵکی ناوچە دابڕاوەکانین بەتایبەتی کرکوک و خورماتوو و داقوق و خانەقین .
هەموومان کەس کاری شەهیدین، لەساتی دامەزراندنمانەوە تاوەکو ئەم ساتە نزیک ١٣ مانگە هیچ مووچەیەکمان وەرنەگرتە و هەموومان بەهۆی ئەوەی مانگێگ مەشقمان کرد لەکار و خوێندن بێ بەش بووین ، لە بارودخێکی زۆر ناخۆشداین .
زۆربەمان خێزاندارین و کرێچین، چەندین جار داوامان کردوە بمانگەڕێننەوە بۆ دەوام لەهەر سەنگەرێک بێت ئامادەین بەرگری لەخاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان بکەین.
بەڵام حوکمەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەک داواکاریەکانمان ڕەتدەکاتەوە ئامادەش نیە لەگەڵ عێراق کێشەکانمان چەرەسەر بکات .
سەرۆک بافڵ دەزانین تۆ کەسێکی کارێزمای و بڕیارەکانت هەمیشە یەکلاکەرەوەیە و چارەسەری کۆتاییە بۆ هەموو کێشەیەک.. ئێمە لە دوای خودا تۆ شک دەبەین ئەم کێشەمان بۆ چارەسەر بکەیت چونکە بەڕاستی ئێمە لە نێوان دوو حوکمەت ماوین کەسیان بەجدی کار بۆ ئێمە ناکەن بە پاساوی بێ مانا ، بۆیە ئێمە ئامادەین پێناو خاکی هەرێم، خۆمان بەخت بکەین بەشێکی زۆری ئێمە خاک و شوێنی خۆی جێ هێشتووە بە هۆی داعشەوە . تکایە سەرۆک بافڵ لە پێناو کرکوک و خانەقین و خورماتوو ئەم کێشەمان بۆ چارەسەر بکە ئێمە ئامادەین وەکو هەر هێزێک بێت بەرگری بکەین لە خاکی خۆمان .
لەگەڵ ڕێزدا
پێشمەرگەکانی لیوای ٢٠