سيطرة 55
plus4
پێش ساڵێک

گروپی تیرۆرستی د11عش بەرپرسیارێتی هێرشە چەکدارییەکەی سەر بازگەی 55ی لەناوچەی کۆبانێ گرتە ئەستۆ.

پێشتر plus4 بڵاویکردەوە، هێرشەکە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە کە رۆژی پێشتر بەهۆی تەقەکردن لەئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا لەلایەن ئەفسەری بازگەکەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

دوای هێرشەکە بە کەمتر لە 12 کاتژمێر توانرا دوو لە تەقەکەرەکان دەستگیربکرێن کە یەکێکیان بەخێزانی بەماددەی 4ی تیرۆر داواکراون و پێشتر لەریزی داعشدا بونە.

لەدوای بڵاوبونەوەی راگەیاندراوەکەی د11عش دەردەکەوێت، چەکدارەکان شانەی نستووی ئەو گروپە بونە و خەڵکانی راهێنراو و شەڕکەر بونە.

لەراپۆرتەکەی پێشتری plus4 ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە یەکێک لەتەقەکەرەکان لەسەربانی قوتابخانەیەکی گەڕەکی دۆمیز دەستگیرکراوە.

لەهێرشە چەکدارییەکەدا ئەفسەرێکی فەوجی چواری پۆلیسی ئامادەی کەرکوک و دوو کارمەندی دیکە برینداربونە.

لەدوای هێرشەکە راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک رایگەیاند: لەرێگەی ماتۆرسکیلەوە تەقە لەبازگەکە کراوەو کردەوەکە تیرۆرستی نییە.