شرطة
plus4
پێش ساڵێک

ئەمنی نشتیمانی کەرکوک بڵاویکردەوە، ئەو گروپە دەستگیرکران کە تەقەیان لە بازگەی 55ی ناوچەی کۆبانێ کردووە.

وتیشی، دوای شەش کاتژمێر لەهێرشەکە توانرا یەکێک لەئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستگیربکرێت و لەرێی ئەوەوە تەواوی گروپەکە دەستگیربکرێت.

شەوی رابردوو هێرشی چەکداری کرایە سەر بازگەی کۆبانێ لەشەقامی بازنەیی دۆمێز بەهۆیەوە ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی ئامادەی کەرکوک برینداربون.

دواتر لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند: تا لێکۆڵینەوەکان تەواونەبێت ناتوانن بڵێن هێرشەکە تیرۆرستیی بوە یا تاوانکاری.