plus4
پێش ساڵێک
خوێندنی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک روونکردنەوە دەدات:
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەم پێش دەستپێکی دەوام لە قوتابخانەی شەهیدانی گوندی سنور لە سنوری داقوق نارنجۆکێکی وەهمی بە دەرگای قوتابخانەکە هەڵواسراوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەسبەجێ پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە و دەگەنە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەن، هەردوو سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی و دواناوەندیش سەردانی گوندەکە دەکەن، خۆشبەختانە هیچ زیانێک نەبوە تەنیا ئەوە نەبێت کە ئەمڕۆ دوام لە قوتابخانەکە نەکراوە ئەویش بۆ سەلامەتیی قوتابیان و کارگێڕیی قوتابخانەکە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. بە هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.