سةرگةران
plus4
پێش ساڵێک

سەرچاوەیەک لەسوپای عێراق تایبەت بە plus4ی راگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی بۆمب بە هەمەرێکی فەوجی سێی لیوای 51ی فیرقەی 14ی سوپادا، سێ سەرباز شەهیدبون و دوو _ی دیکە بریندارن.. ئەفسەری هەواڵگری فەوجەکە ( مولازم کەرار ) لەنێو بریندارەکانە.

 

وتیشی، تەقینەوەکە لەناوچەی گەڕاوی ناحیەی سەرگەڕان لەقەزای دووبزی رۆژئاوای دووبز رویداوە.

 

لەچەند رۆژی رابردوویشدا لەناحیەی ریازی باشوری کەرکوک، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بەهێزەکانی پۆلیسی فیدرالیدا (9) کارمەندی هێزەکە شەهیدبون و یەکێکیش برینداربوو.

 

لەدوای روداوەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشێک لەفەرماندە سەربازییەکانی بەئەنجامدانی هەڵەی کوشندە تۆمەتبارکرد کە بە هۆیەوە پۆلێک سەرباز شەهیدبون.

 

ئەمڕۆیش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەرەسەندنی کردەوە تیرۆرستییەکانی لەکەرکوک و دیالە بە مەترسی ناوبرد و داوایکرد وەڵاتانی ناوچەکە لەشەڕی تیرۆردا هاوکاریی عێراق بکەن.