plus4
پێش ساڵێک
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کردەوە تیرۆرستییەکەی ناحیەی ریاز رایگەیاند: لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی کردەوەکەی کەرکوک کرا کە بەداخەوە لەدوای گورزە ئاسمانییەکانی مانگی رابردوو، دووبارە دەبنەوە.
وتیشی، بۆمان دەرکەوتووە شەهیدبونی ئەو پۆلە سەربازو کارمەندانە بەهۆی هەڵەی کوشندەی بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکانەوەیە، لێژنەی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە پێکهێنراوەو نامەوێت پێش راپۆرتەکەیان بکەوم.. بەڵام دڵنیابن کەسانی کەمتەرخەم سزادەدرێن.