
plus4
پێش ٢ ساڵ
وەزارەتی تەندروستی لەنوسراوێکدا بۆ سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمەودوا رۆژنامەنوسان لە رسوماتی تەندروستی دەبەخشرێن و چارەسەرو نەشتەرگەری خۆیان و خێزانەکانیان لەبەشی تایبەتی نەخۆشخانەکان بە خۆڕایی دەبێت.
لەنوسراوەکەدا تەئکید دەکاتەوە، بڕیارەکە تەنها ئەندامانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق دەگرێتەوە.
بەو جۆرەش بەشێکی زۆر لە رۆژنامەنوسانی کورد لەکەرکوک ناتوانن سود لەو بڕیارە ببینن چونکە سەر بە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانن.