فرياكةوتن
plus4
پێش ساڵێک

 گەنجێک لەسەر پردەکەی کەرکوک لەنێو (ئۆتۆمبێلێکی جۆری کەیا) کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات وبەسەختی بریندار دەبێت.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک کە شایەتحاڵی ڕوداوکەبوە بە plus4ی وت: ڕوداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە کاتێک گەنجێک لە چوار ڕیانی سەر پردەکەی نزیک قەڵای کەرکوک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، خۆی بە دارێک وستونێکی کارەبادا کێشاوە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی گڕی گرتووە، لەلایەن کارمەندانی پۆلیسی فریاکەوتنەوە گەنجەکە کە بێ هۆش بوە، لەسوتان ڕزگار کرا وڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لەپشکنینەکاندا دەرکەوتووە پشتی شکاوە.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەو گەنجە تەنها خۆی بووە و مەفرەزەکەی پۆلیسی فریاکەوتن نزیک نەبونایە بەهۆی روداوەکەوە لەنێو ئۆتۆمبێڵەکەیدا دەسوتا.