ئاهةنك
plus4
پێش ساڵێک

ئاهەنگ ئەنوەر پارێزەر و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ بە plus4ی راگەیاند: هەرچەندە بەپێی دابونەریت نابێت لەشەواندا فەرمانی دەستگیرکردن جێبەجێ بکرێت، بەڵام لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان هەندێ بیانویان هەیە، ئەوەش وایکردووە رێگا پێدراوبێت بە شەوانیش هەڵکوتنە سەر داواکراو.

 

بەوتەی ئەو پارێزەرە، بیانوی دەزگا ئەمنییەکان ئەوەیە کە فریا ناکەون هەموو فەرمانەکان لە رۆژدا جێبەجێ بکەن یاخود داواکراو بە رۆژ بەردەست نییە، هەندێ جاریش بیانویان ئەوەیە کە بەرۆژ چاودێری دەکەن و بە شەو گونجاوترە بۆ دەستگیرکردنی داواکراو.

 

پێشتر لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی عێراق، دەزگا ئەمنییەکان راسپێردران وەک رێزێک بۆ خێزان و حورمەتی ماڵ، جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە شەوان رابگیرێت.. بەڵام دەزگای ئاسایشی نشتیمانی راستەوخۆ بە سەرۆک وەزیران بەستراوەتەوە.

 

شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی مەنتوجاتی کەرکوک تەمەن 45 ساڵ لەلایەن هێزێکی دەزگای ئەمنی نشتیمانییەوە دەستگیرکراوە، بەهۆی ئەوەی نەخۆشی شەکەری لەگەڵ بوە، باری تەندروستی تێکچووەو گیانی لەدەستداوە.