عبدالقادر
plus4
پێش ٢ ساڵ

درەنگانی شەوی رابردوو، فەرمانبەرێکی لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کراوە، دواتر کەسوکارەکەی ئاگادار کراوەتە، تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری وەرگرنەوە.

 

محەمەد عەلی مامی فەرمانبەرەکە بە plus4ی راگەیاند: کاتژمێر یەک-ی شەوی رابردوو، هێزێکی (ئەمنی نشتیمانی) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی برازاکەم و دەستگیریان کردووە.

 

وتیشی، هێزەکە پێیان وتوین، لەکاتی گواستنەوەی بۆ بارەگای ئاسایشی نشتیمانی، باری تەندروستی برازاکەم تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکرد، برازاکەی نەخۆشی شەکەرەی هەبووە.

 

فەرمانبەرەکە ناوی (عەبدولقادر سەباح عەلی)یە، تەمەنی 45 ساڵە و لەگەڵ هاوژینەکەی فەرمانبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانن.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4، لەلایەن فەرمانبەرێکی بەشی گرێبەستەکانی لقەکەوە لە ئەمنی نشتیمانی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.