
plus4
پێش ٢ ساڵ
نوێنەری خۆپیشاندانەکانی کەرکوک لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانە هاوبەشەکان و فەرماندەی پۆلیس کۆبونەوە.
بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی کەرکوک، لەکۆبونەوەکەدا بەڵێن بە خوپیشاندەران دراوە داواکارییەکانیان بۆ بەغدا بەرزکەنەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە دوو خۆپیشاندانی گەورە لەبەردەم زانکۆ و پەروەردەی کەرکوک بەردەوامە، فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی.
ئەمڕۆ فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک وەک یەکەم بەرپرسی پارێزگاکە چوە ناو خۆپیشاندەرانی بەردەم زانکۆ.
پارێزگاری بەوەکالەت لەئاست داواکاری ئەو دوو توێژە بێ دەنگە، لەکاتێکدا ناوبرا بەرپرسی یەکەی ئیداری پارێزگاکەیە و پێویستە داواکاریی خۆپیشاندەران وەربگرێت و بۆ بەغدای بەرزکاتەوە.