جةكك
plus4
پێش ساڵێک

شەوی رابردوو لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ رویداوەو ماڵی لایەنێکی شەڕەکە سوتێندراوە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی ئازادی بە plus4ی راگەیاند: شەڕەکە لەنێوان دوو کەس دروستبووە کە خەڵکی گەڕەکی ئازادین و یەکێکیان دەستی داوەتە چەک و تەقەی لەماڵی لایەنەکەی تر کردووە.

وتیشی، بەهۆی تەقەکردنەکەوە، خانۆکە گڕی گرتووە و زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە بەڵام زیانی گیانی نەبوە.

لەدوای روداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووەو تەقەکەرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.