حةسيبه
plus4
پێش ساڵێک

حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەوڵامی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەنجومەنی عەرەبیدا دەڵێت: بەکوێرایی چاوتان ماددەی 140ی دەستور مادەیەکی زیندوەو بەزیندوێتیش دەمێنێتەوە تاجێبەجێ دەکرێت.

دەشڵێت، نازناوی عەرەبە هاوردەکان پڕ بەپێستی ئێوەو ئاغاکانیشتانە و تا ئەو چرکەیەی شڕوشیتاڵتان دەپێچنەوەو لەم شارە دەڕۆن ئێوە هەر هاوردەن.

ئەنجومەنی عەرەبی کە راکان جبوری سەرۆکایەتی دەکات لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دژایەتی خۆیان بۆ ماددەی 140 دەربڕی و پشتیوانی عەرەبی هاوردەشیان دووپاتکردەوە و داوایانکرد جوتیاران کوردی رەسەن لەسەر زەوییەکانیان دەربکرێن.