
plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای دانانی دوو ئەفسەری عەرەب وەک جێگرو یاریدەدەی پۆلیسی کەرکوک، تورکمانیش بەفەرمی داوای پۆستی فەرماندەی بەڕێوەرایەتییەکە دەکات.
بەرەی تورکمانی لەراگەیاندراوێکدا، وزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرامۆشکردنی پێکهاتەی تورکمانی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: دانانی جێگری فەرماندەو یاریدەدەری پۆلیسی کەرکوک پێچەوانەی هاوسەنگی نشتیمانی و دەستوری عێراقە کە دامەزراندن و پۆستەکان تەنها بۆ پێکهاتەیەکە.
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە، رێژەی تورکمان لەپۆلیسی کەرکوک 13% و داوا دەکەین پۆستی فەرماندەی پۆلیس بە تورکمان بدرێت و کۆتایی بە درامای فەرامۆشکردنمان بهێنرێت.