plus4
پێش ساڵێک
درەنگانی شەوی رابردوو، محەمەد وەهاب کامیرەمانی دەزگای وشەی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا.
سەرچاوەیەک لە (ئەمنی نشتیمانی عێراق) بە plus4ی راگەیاند: دەستگیرکردنی محەمەد وەهاب پەیوەندی بە کاری رۆژنامەنوسیەوە نییە بەڵکو سکاڵای لەسەر بوە و بە ماددەی 433 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووەو دەستگیرکراوە.
ماددەی 433 لەیاسای سزادانی عێراق، باس لەناوزڕاندن دەکات.
ماددە یاسایەکەی محەمەد وەهاب کەفالەت دەیگرێتەوەو چاوەڕێ دەکرێت سبەی یەکشەممە، دوای رۆشتنە بەردەم دادوەر بەکەفالەت ئازادبکرێت