plus4
پێش ساڵێک
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا بکوژی خوێندکارە یەکەمەکەی کەرکوک" ئەحمەد ئازاد " دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 هەڵمەتی دەستگیرکردنی بکوژەکە، لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتییەوە ئەنجامدراوە و بکوژەکەش لەنێو شاری سلێمانی دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵگرتنەوەی شوێن پێی تۆمەتبارەکە لەلایەنی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و هەواڵگری سەربازی کەرکوکەوە کە دەرکەوت بکوژەکە کەرکوک بەرەو سلێمانی بەجێدەهێڵێت، دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک و دژەتیرۆری یەکێتی توانرا شوێنی بکوژەکە دیاریبکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیارە وێنەی تۆمەتبارەکەو هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێت.