plus4
پێش ساڵێک
حەسیبە عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە plus4 ئامادەی بوو، رایگەیاند: حکومەتی فیدراڵ و پارێزگاری بەوەکالەت بەرپرسیاری سەرەکین لەهەر دۆخێکی نەخوازراو لەشارەکە روبدات.
وتیشی، راکان جبوری رۆڵێکی خراپی بینیوە بۆ دروستکردنی شەڕو ئاشوب لەنێوان پێکهاتەکان و پشتگیری عەرەبی هاوردەی کردووەو هێزی لەگەڵ ناردوون بۆ داگیرکردنی زەوی کورد.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی هۆشداریدا و روی دەمی لەسەرۆکایەتییەکانی عێراق و یۆنامی کرد، شاڵاوێکی فراوانی تەعریب لەکەرکوک ئەنجام دەدرێت و دۆخەکە خەریکە لەکۆنتڕۆڵ دەرەچێت، جوتیاری کورد خەڵتانی خوێن کراوە ئەگەر خێرا چارەسەر نەکرێت ئەوە کوشتن و کوشتاری گەورەی لێدەکەوێتەوە.