plus4
پێش ساڵێک
کەماڵ کەرکوک بەرپرسی رێکخستنی کەرکوک- گەرمیانی پارتی لەوەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیدا دەڵێت: ئافەرین بۆ پارتی نەیھێشتووە یەکێتی پارێزگار دابنێت، ئەمە شایانی ئەوەیە دەستخۆشی لە گشت پارتییەکان و لایەنگرانیان بکرێت.
پێشتر رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی رایگەیاندبوو، له‌كاتی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێتی داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك دیاریی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش حزبه‌كه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی رێگری كرد‌و نه‌یهێشت كه‌ركوك پارێزگارێكی كوردی هه‌بێت، کەچی ئۆكه‌ی ده‌دات پارێزگارێكی عه‌ره‌ب له جێی هه‌قی كورد بێت، بۆیه ئه‌مه دژایه‌تی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانه.
ئەوەشی خستبوەڕوو کە " پارتی قائیقمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك و دووبزی پێ بوو، بێ هیچ هۆكارێك خۆیان پۆسته‌كانیان جێهێشت و له‌شوێنیان عه‌ره‌ب و توركمان دانران، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو كات پارتی تێكده‌ری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بووه".