plus4
پێش ساڵێک
بۆ یەکەم جار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی پێشێلکارییەکانی عەرەبی هاوردە دژی جوتیارانی کورد هاتەدەنگ.
مەسرور بارزانی لەپەیامێکدا دەڵێت: داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.
دەشڵێت: ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن.