plus4
پێش ساڵێک
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە نزار فارس پێشکەشکاری عێراقی بڵاویکردووەتەوە، کچێک باس لەبابەتێکی ئابروبەر دەکات و دەڵێت: باوکم بەرانبەر هەزار دۆلار بە خێزانێکی فرۆشتم، هەفتەی یەکەم لەگەڵ کورێکیان هاوسەرگیریم پێکراو دواتر لای مەلایەکی ئاینیی تەڵاقیاندام و لەگەڵ براکەی دیکەیدا هاوسەرگیریم کرد.
دەشڵێت، تائێستا ناسنامەم نییەو دەوترێت لەدایکبوی 1998م، هەوڵی زۆرمداوە ناسنامەم بۆ دەربهێنن بەڵام باوکم پێی دەوتم تۆ زۆڵی و کچی ئێمە نیت.
بەوتەی ئەو کچە کە لەڤیدیۆکەدا باس ناکات خەڵکی چی شارێکی عێراقە، لەهەر شوێنێک کاری کردووە داوای کاری سێکسی لێکراوەو ئەویش ناچاربوە خۆی پێشکەشیان بکات.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، ناسنامەی بۆ دەربهێنن و لەو ژیانەی تێیدایە رزگاری بکەن.