plus4
پێش ساڵێک
سوبحان عەزیز کارمەندەکەی بەرگری فریاکەوتن کە پێشتر کەسوکاری بانگەشەی بێ سەروشوێنبونیان کرد، دوێنێ ئازادکرا.
دوای روداوی هێرشکردنە سەر رەبییەکی سوپای عێراق لەچیمەن و کوشتنی چوار سەرباز لەلایەن د11عشەوە، هێزێکی هەواڵگری فیرقەی هەشتی سوپای عێراق بە گومانی پێدانی زانیاری بەداعش، سوبحان عەزیز کە دانشتووی گوندی چیمەنە دەستگیر دەکەن و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ بەغدا.
تا چەند رۆژێک دوای دەستگیەکردنەکەشی هیچ کەسێک چارەنوسی نەدەزانی تاوەکو بەقسەی کەسوکارەکەی، بەرپرسانی باڵای یەکێتی دوای بابەتەکە کەوتوون و بەهەوڵی ئەوانیش دۆزراوەتەوەو دوای ئەوەی دەرکەوتووە لەروداوەکەدا بێ تاوانە، ئازادکراوە.
سوبحان بەهۆی کارکردن لەدادنی ئەنتەرنێت و نزیکی ماڵەکەی لەهێزەکەی عێراق، زۆربەی کات خواردن و پێداویستی بۆ سەربازەکان دابینکردووە.