قصف كيماوي
plus4
پێش ساڵێک

تیمی پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەراپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن داعشەوە دەخەنەڕوو کە لەسەردەمی دەسەڵاتیدا لەعێراق 2014-2017 بەکاریهێناوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە، ناحیەی تازەخورماتوو بەچەکی کیمیاوی بۆردوومان کراوەو تاوەکو ئێستاش دانشتووانەکەی بەدەس کاریگەرییەکانێوە دەناڵێنن کە بەهۆیەوە دووچاریان بوە وەک نەخۆشی درێژخایەن و شێرپەنجەو کێشەی منداڵ بون.

 

بەپێی راپۆرتەکە، داعش ماددەی کیمیاوی خستووەتە ئەو موشەکانەی لەرێگەی هاوەن و کاتیۆشاوە بۆ ناحیەکەی هاوێشتووە.

 

لەمانگی ئاداری 2016 چەند جارێک ناحیەی تازەخورماتوو هاوەن بارانکرا بەهۆیەوە 670 قوربانی لێکەوتەوە، ئەو کات هێزەکانی پێشمەرگە گومانیان کرد ماددەی کیمیاوی لە بۆردوومانەکەدا بەکارهێنرابێت.