plus4
پێش ساڵێک
ژنێكی دیكە لەكەركوك دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیانی لەدەستدا، هاوسەرەكەی هۆكاری مردنەكەی بۆ هەڵەی پزیشكی دەگەڕێنێتەوە و داوا لەفەرماندەی پۆلیس و پەرلەمانتارەكان دەكات بەهانایەوە بچن.
محەمەد، هاوسەری ژنە كۆچكردووەكە بە پڵەس4ی راگەیاند: لەلایەن د. سێلدا بەكر نەشتەرگەری بۆ هاوسەرەكەم كرا لەنەخۆشخانەی دار حیكمە، دوای 24 كاتژمێر لەنەشتەرگەرییەكە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، پێشتر پزیشكەكە پێی وتین گرێیەكی بچوك لە رەحمی هاوسەرەكەت هەیە و نەشتەرگەرییەكەی 20 خولەكی پێدەچێت.
ژنەكە تەمەنی 32 ساڵە، دایكی دوو كوڕ و كچێكە كە هەر سێكیان منداڵن.
روداوەكە 20 رۆژ پێش ئێستا رویداوە، دۆسییەكە لەدادگای كەركوكە، بەڵام بەوتەی كەسوكاری قوربانییەكە، هەوڵێك هەیە بۆ پەردەپۆشكردن و بەلارێدابردنی كەیسەكە.
هاوسەری ژنەكە دەڵێت، لەكاتی بەدواداچون بۆ دۆسییەكە لەلایەن كارمەندانی نەخۆشخانەی دار حیكمە هێرش كراوەتە سەری و دەستدرێژی كراوەتە سەری.
لەئێستادا نەخۆشخانەكە كامێراكانی چاودێریان هەڵگرتووە و بەداداگا و بنكەی پۆلیسیان وتووە، كامێرا لەو ژورەدا نییە.
داوا دەكات فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر دۆسییەكە بێنە سەر خەت.