شيرزاد
plus4
پێش ساڵێک

دوای ئەوەی plus4 بڵاویکردەوە کە کامەران عەلی لەشوێن شێرزاد رەشید دەستبەکاردەبێت، سەرچاوەیەک زانیارییەکەی پشتراستکردەوەو هۆکارەکەی ئاشکراکرد کە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی مۆڵەتی حەوت رۆژی وەرگرتووە بەمەبەستی سەفەرکردنی دەرەوەی وەڵات.

 

وتیشی، بەهیچ شێوەیەک ئاڵوگۆڕ لەپۆستەکە روینەداوە تەنها کامەران عەلی وەک سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەیی لەو حەوت رۆژەدا دەبێتە شوێنگرەوەی.

 

پێشتر plus4 لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، نوسراوی فەرمی بۆ ئاڵوگۆڕی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی هێشتا نییە بەڵام شێرزاد رەشید پۆستەکەی بۆ مامۆستا کامەران بەجێهێشتووە.

 

وتیشی، گومانەکرێت پارتی بیەوێت ئاڵۆگوڕەکە بەنهێنی ئەنجام بدرێت چونکە یەکێتی پێشوەخت پێی وتوون، مەرجی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی، یەکگرتنەوەی هەردوو سەرپەرشتیارییەکەیە کە پشکی ئەو حزبەیە.