plus4
پێش ساڵێک
چواردە حزب و لایەنی سیاسی کوردستانی لەکەرکوک یاداشتنامەیەکیان ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
لە حەوت خاڵدا دۆخی شارەکە رونکراوەتەوە و هۆشداری دەدەن ئەگەر چارەسەر نەکرێت رەوشەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرەچێت.
دیارترین ئەو خاڵانەی لەیاداشتنامەکەدا هاتووە، - بەسەربازگەکردنی کەرکوک و نەهێشتنی سیمای شارستانیەتە.
- گەڕان و پشکنینی گەڕەکەکانی شۆرجەو رەحیماوا و شۆراوو پەنجاعەلییە بەبێ بونی فەرمانی دادوەر کە بوەتە هۆی ئاوارەبون و بەجێهێشتنی خەڵکێکی زۆری کورد.
- تەرەفگیری هێزە سەربازییەکانە بۆ پشتیوانی لەعەرەبی هاوردە کە دەیانەوێت زەوی کورد داگیربکەن.
- گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لەشارەکانی دیکەوە بۆ کەرکوک بەبێ رەچاوکردنی مادەی 140ی دەستور دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە .
- جیاوازیکردن لەپڕۆژەکاندا بەشێوەیەک ناوچە زۆرینە کوردنشینەکان فەرامۆش کراون.
- وەرگرتنی سەرانە لەلایەن بازگەکانەوە لەگوندنشینان و جوتیارانی کورد.
- گۆڕانکارییە ئیدارییەکان کە لەلایەن پارێزگاری بەوەکالەتەوە ئەنجامدراوە لەگەڵ قەبارەو سەنگی
کورد ناگونجێت.