احمد
plus4
پێش ساڵێک

 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، نزیک پردەکەی سۆنەگۆلی ( رێگای بازنەیی کەرکوک- هەولێر ) تەرمی گەنجێکی کورد بەکوژراوی دۆزرایەوە.
 
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: گەنجەکە ناوی ( ئەحمەد ئازاد عاسی )یە و تەمەنی ( 17 ساڵە )، یەکێک بوە لەخوێندکارە یەکەمەکانی بەشی وێژەیی لە کەرکوک.
 
وتیشی، شوینەواری دوو فیشەک بە لاشەی کوژراوەکەوەیە.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەدوێنێوە پۆلیس لە بێ سەروشوێن بونی گەنجەکە ئاگادارکراوەتەوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

یەکێک بوە لە خوێندکارە یەکەمەکانی کەرکوک