مشروع ماء
plus4
پێش ساڵێک

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركوك رایگەیاند، بەهۆی لێخنی ئەو ئاوەی دەگاتە پڕۆژەی ئاوی كەركوك كە رێژەیەكی زۆر قوڕو لیتەی هەڵگرتوەو لە دەرەوەی توانای ئامێرەكانیانە بۆ پاڵاوتن و رونكردنەوەی ئاوەكە، پڕۆژەكەیان لەكارخستوە تاكو ئەوكاتەی لێخنیەكەی كەمدەكات.

 

رونیشیكردەوە، بەو هۆیەوە گەڕەكەكانی ئەودیوی خاسە درەنگ ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات، ئەوانیش گەڕەكەكانی (رەحیماوا، ئەڵماس، شەقامی كۆماری، حەدیدیەكان، بەشێك لە ساحە تەیەران، تسعین، حەمزەلی، خەزرا، ناوچەی رێگای بەغدا، واستی، یەكی ئادار، حەی عەدەن، یەكی حوزەیران و سەر دۆمیز)ن.