اجتماع بافل
plus4
پێش ساڵێک

خالید شوانی بەشدار لەکۆبونەوەکەی ئەمشەوی ماڵی مام جەلال لەبەغدا: بە بڕیاری سەرۆک وەزیران، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ درووستکرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ پەکخرابوو، لیژنەکە لەماوەی 10 رۆژدا ئەبێت کۆببێتەوە وبودجەی خەمڵێنراو بۆ قەربووکردنەوەی ئەوانەی مەشموولن بە مادەی ١٤٠ ئامادە بکات وپێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران بکات تاکوو بخرێتە ناو بوودجەی گشتیەوە.

 

خالید شوانی: سوپاسی ھەموو لایەک ئەکەم بەتایبەتی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەبەردەوام لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایانەکان پرسی ناوچە دابڕێنراوەکان لە ئەولەویەتی کارەکانێتی ، بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکات وپاڵپشتیمان دەکات .