ساهيرة
plus4
پێش ساڵێک

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ساهیرە غەرب پەرلەمانتاری عەرەبی کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە plus4 ئامادەیبوو، رایگەیاند: بە بودجەیەکی کەم و رێگرییەکی زۆر، ئیدارەی ئێستای کەرکوک توانیوێتی لەروی ئاوەدانکردنەوەوە شارەکە بەرەوپێش بەرێت کە هاوڵاتیان شاهیدی دەدەن.

 

وتیشی، ئیدارەی ئێستا لەپڕۆژەکاندا جیاوازی نەکردووەو دەستی ئاوەدانی بەهەموو شوێن گەیاندووە.

 

ئەمە لەکاتێکدا شەوی رابردوو بەهۆی بارانەوە، تونێلی زانکۆ لەبەردەم باڵەخانەی نوێی پارێزگا ژێر ئاو کەوت و لەزۆربەی شەقامەکانیشدا لافاو دروستبوو.

 

هەروەک هاوڵاتیان دەڵێن، ئەگەر ئیدارەی ئێستای کەرکوک لەروی پڕۆژەوە جیاوازی نەکردایە و هاوشێوەی گوندەکانی حەویجە، قیرتاوی بگەیاندایەتە ناوشوان و ساڵەییش، رزگارکردنی خێزانەکەی شەوی رابردووی گوندی حەسار ئاسانتر دەبوو کە بەهۆیەوە دوو منداڵیان گیانیان لەدەستدا.