مستشفى الحويجة
plus4
پێش ساڵێک

کەسێک لەنەخۆشخانەی حەویجە خۆی بە پزیشک دەناسێنێت، دوای دەستگیرکردنی دەردەکەوێت ساختەیە.

 

سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی گشتی حەویجە بە plus4ی راگەیاند: ئەو کەسە پەیوەندی بەنەخۆشخانەکەوە کردووە گوایە لەنەخۆشخانەی ئازادیەوە گوازراوەتەوە بۆ حەویجە، داوای نوسراوی فەرمیان لێکردووە، دوای چەند رۆژێک گەڕاوەتەوە و دەستگیرکراوە.

 

وتیشی، کاتێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا هەر جارەی خۆی بە شتێک دەناساند تاوەکو دەرکەوت پزیشک نیە و ساختەیە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەسە لەسەنتەری کەرکوک تاقیگەی پشکنینی داناوە و چارەسەری خەڵکیش دەکات

 

لەکاتی دەستگیرکردنیدا کۆمەڵێک ناسنامەی پێگیرا، یەکێکیان رۆژنامەنوسی بووە.

 

ئەگەرچی لایەنە فەرمییەکان لەبارەی روداوەکەوە هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام هەر لەرۆژی روداوەکەدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی حەویجە لەکشتاندنێکدا داوای هەڵواسینی باجی ناساندنی لەکارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد و هۆشداریشی دا لەسزادانیان.