plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی تەندروستی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک کردو تێیدا رونیدەکاتەوە، بەپێی ماددەی 4ی دەستور (کوردی و عەرەبی) زمانی فەرمی عێراقن، هیچ لاریەکیان نیە لەبەکارهێنانیان لەسەر ئەو مۆڵەتانەی دەردەهێنرێت.
پێشتر فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک زمانی کوردی لەسەر مۆڵەتەکان لابرد و بەکارهێنانشی قەدەغەکرد.
حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەپۆستێکدا دەڵێت: بە فشاری پەرلەمانتارانی یەکێتی، وەزارەتی تەندروستی عیراق (زمانی کوردی) بۆ سەر مۆڵەتەکان گەڕانەوە، بڕیارە لەسبەینێوە بڕیارەکە جێبەجێبکرێت.