plus4
پێش ساڵێک
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردن لە ئیبراھیم نامس جبووری وەزیری پەروەردەی عیراق، ئاماژە بە کێشەی خوێندنی کوردی و راژەی مامۆستایان کرد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و رایدەگەیەنێت، دەبێت کێشەکانی مامۆستایان چارەسەر بکرێن و خوێندن بە زمانی کوردی لە شاری کەرکوک بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
بەپێی راگەیاندراوەکەی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە راژەی مامۆستایان بگوێزرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق و مافە یاساییەکانیان بەدەستبهێنن. کە ئەمەش یەکێک بووە لەو خاڵە گرنگانەی لە کارنامەی حکومەتی نوێ جێگیرکراوە و پرۆژەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.