plus4
پێش ساڵێک
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی رایدەگەیەنێت: دوای ھەوڵ و بەدواداچوونەکانمان لەبارەی تەملیککردنی خانووە تەجاوزەکان، توانیمان ئەو ھەوڵە ڕابگرین کە دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان داوای کردبوو لەو بڕیارە (کەرکوک) بێ بەشبکرێت.
دەشڵێت، ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، سورین لەسەر تەملیککردنی خانوە تەجاوزەکان بەپێی بڕیاری ژمارە ٤١٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کەرکوکیش جێبەجێ بکرێت کە لە بەرژەوەندی خەڵکە ھەژارو شایستەی شارەکەمانە.