قصفف
plus4
پێش ساڵێک

شەوی رابردوو کۆمەڵێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بونە ئامانجی موشەک و درۆنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.

 

درەنگانی شەوی رابردوو بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەکۆیە بۆردوومان کران، بەرەبەیانی ئەمڕۆیش جارێکیتر بۆردوومانکرایەوە.

 

هەروەک کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات و بارەگای دیموکرات لە جێژنیکان لەبەحرکەی هەولێر بۆردوومان کرا.

 

بارەگاکانی حزبی کۆمەڵەش لەزڕگوێزی سلێمانی کرانە ئامانج.

 

هێشتا زیانە گیانییەکان بەتەواوەتی نەزانراوە جگە لەوەی حزبی دیموکرات، شەهیدبونی پێشمەرگەیەکی بە ناوی بێهزاد ئیسکات ناسراو بە "چیاکۆ" راگەیاند کە لەهێرشەکەی سەر کۆیەدا شەهیدبوە.