امتحانات
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ 20ی تشرینی دووەمی 2022 فۆڕمی ئەلیکترۆنی ناو تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی لەکەرکوک دەستیپێکرد.

 

لیژنەی تاقیکردەوەکانی پەروەردەی گشتی کەرکوک کۆمەڵێک مەرجی بۆ ناو تۆمارکردن راگەیاند، بریتین لە:

1/ پێشکەشکار خەڵکی کەرکوک بێت.

2/ ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەی شەشی سەرەتایی دەکەن پێویستە تەمەنیان سەروی 18 ساڵ بێت.

3/ ئەو کەسانەی پێشینەی خوێندنیان نییە مافی پێشکەشکردنیان نابێت.

4/ پشتبەستن بەبەڵگەنامە داواکراوەکان پێویستە فۆڕم پڕبکرێتەوە.

5/ کۆپییەکی فۆڕمەکە بەرەنگاورەنگ لای خوێندکار دەپارێزرێت.

6/ بۆ ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەی دەرەکی سەرەتایی دەکەن بڕی 25 هەزارو ناوەندی و ئامادەیی 50 هەزار دینارە.