وةزير دفاع
plus4
پێش ساڵێک

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگریی عیراق كۆبووەوە.

 

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەكان و رێوشوێنەكانی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش تاوتوێكران و جەخت لە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرایەوە بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدایە لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكە.

‏‎

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق كرد و وتی، دۆخی ئەمنی عیراق وادەخوازێت هەموومان هاوكار و هەماهەنگ بین لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات و هاوڵاتیانمان.

‏‎

هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرۆژەیەكی هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان و زیاتركردنی كردە سەربازییەكان گەڵاڵەكران و هەردوولا هاوڕابوون كە پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت كاری لەپێشینە بێت.