
plus4
پێش ٢ ساڵ
پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لەپەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کوژرانی چوار سەربازەکەی سنوری قەرەهەنجیر کە لەلایەن داعشەوە کوژران، داوای داگیرکردنی ناحیەی قەرەهەنجیر دەکات.
تیرۆرستانی داعش بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراقیان لەسنورەکە قۆستووەتەوە.
چاودێرێکی ئەمنی دەڵێت: راکان جبوری پێشتر دژایەتی خۆی بۆ دەستبەکاربونی هێزی هاوبەشی سوپاو پێشمەرگە دەربڕیوە، دەیەوێت هۆکاری کردەوە تیرۆرستییەکە بکاتە بیانوو بۆ ئەوەی داوای داگیرکردنی ناوچە کوردییەکان بکات.
وتیشی، بەهۆی سیاسەتەکانی راکان جبوری و کەمتەرخەمی لایەنی عێراقی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی، داعش لەهەموو سنوری کەرکوک بڶاوبوەتەوە و لەچەند مانگی رابردوویشدا لەسەر جادای بازنەیی پەنجاعەلی گەنجێک کورد کوژراو یەکێکی دیکەش رفێندرا.