plus4
پێش ساڵێک
نەتەوە یەکگرتووەکان لەرێگەی لیژنەیەکەوە بەدواداچون بۆ بێ سەروشوێنانی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دەکات .
لیژنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان CED وادەی سەردانی پارێزگاکانیان دیاریکردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی بێ سەروشوێنن، بەڵام کەرکوک لەخشتەی سەردانەکاندا نییە.
بەڕای چاودێران، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر بەدواداچونی بۆ داواکارییەکانی ئەنجومەنی عەرەبی بەسەرۆکایەتی راکان جبوری کردووە، کە هەرێم بەرفاندنی هەزاران کەس تۆمەتبار دەکەن و دەرکەوتووە تۆمەتەکانیان هیچ بەڵگەیەکی نییەو ئەوانەشی لەهەرێم زیندانین، کەسانی تیرۆرست و داواکراون و پێشتریش بەچەند قۆناغێک رادەستی حکومەتی فیدراڵ کراونەتەوە.
دەرکردنی کەرکوک لەبەرنامەی کاری لیژنەکە، بەڵگەی بێ بنەمابونی تۆمەتی لایەنە عەرەبییەکان و جبورییە.