كامل احمد
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕۆ عەمید كاميل ئەحمەد سەعید بەڕێوەبەری پاسەوانە تایبەتەکانی کەرکوک لەسەر پرسی ریفراندۆم چوە بەردەم دادگای هێزەکانی ناوخۆ لەکەرکوک.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4 کەمێک پێش ئێستا لەلایەن دادگای ناوبراوەوە، عەمید کامیل ئەحمەد بەبێ تاوان دەرچوو بەو پێیەی هەموو ئەو تۆمەتانەی روبەڕوی کراونەتەوە بەپێی بڕیاری ٦٠ بەر لێبوردن دەکەوێت.

 

دادگاییکردنەکەی لەسەر بنەمای راپۆرتی ئەفسەرێکی شۆڤێنی عەرەب بوو کە ساڵی 2018 لەسەر ناوبراوی نوسیبوو.

 

لەدوای 16 ئۆکتۆبەر دوو جار لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەبەغداوە لەسەر پێکهێنراوە لەسەر هەمان تۆمەت بەڵام بە بێ تاوان دەرچووە، ئەمڕۆیش لەلایەن دادگای هێزەکانی ناوخۆوە دۆسییەکە داخرا.

 

پێشتریش تەواوی ئەو دۆسییانەی لەسەر ئەفسەرو پۆلیسە کوردەکان بوو لەسەر پرسی ریفراندۆم داخران.

 

عەمید کامیل ئەحمەد، پێشتر چەند پۆستێکی باڵای لەنێو پۆلیسدا هەبوەو چەند ساڵێکیشە بەڕێوەبەری پاسەوانە تایبەتەکانە.