باريزكا
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە plus4 سەبارەت بە نەکردنەوەی سەنتەری داڵدەدانی ژنان، بەشی ژنانی دیوانی پارێزگای کەرکوک وەڵام دەداتەوەو دەڵێت: وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی تایبەتمەندن بەدابینکردنی کارمەندو خواردن و میکانیزمەکانی ژیان لەسەنتەری داڵدەدانی ژنان، بەهۆی دەستنیشاننەکردنی کارمەندەوە کردنەوەی سەنتەرەکە داکەوتووە.

 

پێشتر نێرگز قادر رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری ژنان، بە plus4ی راگەیاند: پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک رێگرە لەبەردەم کردنەوەی سەنتەرەکە چونکە بڕوای بە مافەکانی ژنان و کێشەکانیان نیە.

 

بەشی ژنانی دیوانی پارێزگا، سەرلەبەری قسەکانی نێرگز قادر رەتدەکەنەوەو دەڵێت: راکان جبوری پاڵپشتی سەرەکی ژنان و مافەکانیانە لەکەرکوک.

 

بەپێی راگەیاندراوەکە، سەنتەرەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دروستکراوە، دوای رادەستکردنی بە ئیدارەی کەرکوک ، هەموو رێوشوێنەکان گیراوەتەبەرو نوسراو لەو بارەیەوە ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری و پۆلیس و تەندروستی و پۆلیسی پاراستنی دامەزراوەکان کراوە.