بؤليسيس
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمشەو فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، ئەفسەرێکی سزاداو خستێ زیندانەوە.

 

راگەیاندنی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بۆ چاودێری بەڕێوەچونی کاروبارەکان، سەردانی هەردوو بنکەی پۆلیسی میقداد و دۆمیزی کردووە.

 لەسەردانەکەیدا فەرمانیکردووە بە زیندانیکردنی ئەفسەرێک.

 

 داوایکردووە سکاڵای هاوڵاتیان بەپێی میکانیزمە قانونییەکان و دوور لەروتینات وەربگیرێت و رەوانەی دادگا بکرێت.

 

جەختیکردووەتەوە لەقیافەی سەربازی و چاودێریکردنی زیندانەکان و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان.