پێش ٢ ساڵ
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند: كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكانی كەركوك یەكێك لەكێشە گرنگەكان كە كاری لەسەر دەكەن و چارەسەری دەكەن.
وتیشی، لەساڵی 2012وە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەیەوە دەرچووە بەڵام بەداخەوە هەردوو وەزارەتی دادو كشتوكاڵ كاریان پێینەكردووە تاگەیشتووەتە ئەو ئەستەی دادگاكانی كەركوكیش كاری پێنەكەن.
وەزیری داد ئەوەشی خستەڕوو لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ گفتوگۆی كردووەو پرسی زەوی جوتیارانی كورد یەكێك دەبێت لەو خاڵە گرنگانەی كاری لەسەر دەكەن، هەروەك بەپێی رێككەوتنی نێوان لایەنەكانی بەشدار لەحكومەتیشدا، چارەسەركردنی ئەو كێشەیە یەكێكە لەخاڵەكان.