plus4
پێش ٢ ساڵ
لەکاتێکدا دەبوو لەسەردانەکەیدا فەرماندەی پۆلیس هاوڕێتی بکردایە، کەچی سەرۆکی راوێژکاران کە خزمی نزیکێتی و سکرتێری رۆژنامەوانێکەی بردووە.
وەک لەوێنەکەدا دیارە، کۆمەڵێک نوسراوو داواکاری دەداتە وەزیری ناوخۆ کە پێدەچێت هاوشێوەی رابردوو یا بۆ بەرژەوەندی کەسێتی خۆی و کەسە نزیکەکانی بێت یاخود بۆ دژایەتی پێکهاتەکانی دیکە بێت، چونکە ئەگەر پەیوەندی بەشارەکەوە بوایە دەبوو فەرماندەی پۆلیس ئامادە بوایەو ئەو ئاگاداری پێداویستییەکانە لەروی ئەمنییەوە.
وەزیری ناوخۆ کە کەسێکی سەربازیی و دوورە لەتائیفەگەری و دەمارگیری، لەوێنەکاندا نیگەرانە و تەنانەت لەروی خوێندنەوەی جولەشەوە، راکان جبوری نائارامە.