plus4
پێش ٢ ساڵ
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی رایگەیاند: هێزە عێراقییەكان بەبێ فەرمانی دادوەر پشكنینی ماڵان دەكەن و هەڵدەكوتنە سەر هاوڵاتیان وبەشەق دەرگای ماڵەكەی دەكەنەوە.
وتیشی، لەبازگەکانی دەوروبەری کەرکوک دزی و راوەروت دەکرێت و گوندنشینانی کورد ماندوو دەکرێن، ئەم بابەتانە قبوڵکراو نین و بەنوسراوی فەرمی هەموو لایەکی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
لێپرسراوی مەڵبەند تەئکیدی کردەوە کە لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیان، بەردەوان دەبن لەبەرگریكردن لەکوردی شارەکە.