اعتقال
Plus4
پێش ٢ ساڵ

🔻پێشتر لەکوێ بونەو چۆن گەیشتوونەتە سەنگاو

ئەمشەو هێزێکی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەگوندی کچانی ناحیەی سەنگاو ( قەزای چەمچەماڵ ) روبەڕوی گروپێکی د11عش بونەتەوە.

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی plus4 لەروبەڕوبونەوەکەدا دوو چەکدار کوژراون کە هەردووکیان کوردن و یەکێک لەکوژراوەکان ناوی ( کاوە )یەو خەڵگی گوندی ( قاسم بەگزادە)ی سەر جادای سەرەکی سەنگاوە.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ژنێک بەبرینداری دەستگیرکراوە کە لەگەڵ چەکدارەکاندا بوەو بەرگری کردووە.

🔶 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەراگەیاندراوێکدا کوژرانی دوو تیرۆرستی راگەیاند.

پڵەس4 ئەوەشی زانیوە کە ئەو دوو چەکدارە کوردە پێشتر لەریزەکانی ئەو گروپە تیرۆرستیەدا بونە لەقەزای حەویجە، دوای ئازادکردنی ناوچەکە بەرەو تورکیا هەڵاتوون و دواتر گەڕاونەتەوە و بەکەفالەت رێگا دراوە دابنیشن، بەڵام جارێکیتر دەستیان بەچالاکی کردووەتەوەو لەژێر چاودێری ئاسایشدا بونە.

🔶 ئاسایش لەراگەیاندراوەکەدا دەڵێت: زانیاری وردمان ھەبووە لەسەر جموجۆڵەکانیان و خرابوونە ژێر چاودێری وردەوە.