ارشد
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لەپەیامێکدا هەڕەشەی راگرتنی نەوتی کەرکوک و جوڵەی بازرگانی لەناوچەکە دەکات ئەگەر بەغدا قەیرانی سوتەمەنی و کارەبای پارێزگاکە چارەسەر نەکات.

لەپەیامەکەیدا دەڵێت: پێویستە سەرۆک وەزیران و وەزیرانی نەوت و کارەبا بێنە کەرکوک چونکە خەڵکی شارەکە لەوە زیاتر ئارام ناگرن و گردبوونەوە دەکەن و هەناردەی نەوت رادەگرن ئەگەر قەیرانی بەنزین و کارەبا چارەسەر نەکرێت و بەغدا نەیەتە سەر خەت.